English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەنیسکی رەش کێشت دابەزێنە
2018-12-24 [10:43 AM]

هەولێر _ ZNA


 

نیسکی رەش رێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە سەرباری رەگەزە خۆراکییە گرنگەکان کەچەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ لەوانە کەمکردنەوەی مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و پاراستنی تەندروستی کۆئەندامی ھەرس و چەندین سودی تر کە وێبسایتی mindbodygreen ئاشکرایکردوە بەم جۆرە:

١. نیسکی رەش بەسودە بۆ دابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لەخوێندا، ئەمەش بەھۆی بونی رێژەیەکی زۆری ریشاڵ کەتوانای توانەوەی ھەیە و مەترسی توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و سەکتەی مێشک کەم دەکاتەوە.

٢. نیسکی رەش ریشاڵی خۆراکی تێدایە کەناتوێتەوە و ھاوکارە لەرێگری لەقەبزی و گرفتەکانی تری وەک قۆڵۆن

٣. نیسکی رەش ھاوکارە لەرێکخستنی رێژەی شەکر لەخوێندا، بەھۆی بونی ئەو ریشاڵانەی کەتوانای توانەوەیان ھەیە و دەبێتە ھۆی ھێواش بونەوەی ھەرس و جێگیربونی ئاستی شەکر لەخوێندا.

٤. نیسکی رەش یەکێکە لەسەرچاوەکانی پرۆتین.

٥. نیسک ووزەی لەش زیاد دەکات بەھۆی بونی ریشاڵ و کاربۆھیدراتی ئاڵۆزەوە، نیسک سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە کەئۆکسجین دەگوێزێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش.

٦. نیسک ھەموو پێکھاتە بەسودە خۆراکیەکانی تێدایە وەک ریشاڵ و پرۆتین و کانزاو ڤیتامین کەھاوکارە لەدابەزاندنی کێشی زیادە.





ئەم هەواڵە 7003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad