English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: جێگرەوەی وەزیری بەرگریی دیاری کرد
2018-12-24 [07:01 AM]

ZNA-هەولێر


سەرکۆماری ئەمریکا پاش دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە، بە فەرمی “پاتریک شاناهان”ی لە جێگەی جەیمس ماتیس دیاری کرد.

پاتریک شاناهان، کە تا ئێستا جێگری وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن)ی لە ئەستۆ بووە، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە وەک سەرپەرشتیار لە نووسینگەی کاری وەزیری بەرگری ئامادە دەبێت.

ئەم دەستنیشانکردنە دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە جەیمس ماتیس، بەهۆی جیاوازیی بۆچوونی سیاسیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە پۆستی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا وازی هێنا.

ماتیس له‌ نامه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆیدا ره‌خنه‌ی توندی له‌ شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی ترامپ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا گرتووه‌ و به‌ هۆی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ بڕیاری ئه‌و له‌سه‌ر كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی سووریا وازی له‌ پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی هێناوه‌.
 
دۆناڵ ترەمپ، سەرەڕای ناساندنی پاتریک شاناهان، لە تویتەری خۆیدا نووسیویە: “پاتریک کەسێکی شیاوە و دەسکەوتی باشی هەیە، بۆیە بۆ ئەو پۆستە باش دەبێت”.

بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا و دەست لەکارکێشانەوەی وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی لە ئاستی ناوخۆی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچە و نێودەوڵەتی کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.





ئەم هەواڵە 2167جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad