English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ماکرۆن نیگەرانە
2018-12-24 [07:17 AM]

ZNA- ھەولێر


 

ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، نابێت دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا له‌بیری بچێت هه‌سه‌ده‌ گه‌وره‌ترین پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بووه‌ له‌ سووریا.

ماکرۆن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە زۆر نیگەرانی بریارەکەی ترەمپه‌ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی لە سووریا.

گوتیشی: "لەبارەی ئەمەریکای ھاوپەیمانمانەوە، زۆر نیگەرانی بڕیاری کشانەوەیانم لە سووریا. دەمەوێ رێز لە جەنراڵ ماتیس، بنێم سوپاسی ئەو ھەڵوێستی بکەم و ئەو وشانەی کە لە نامەی دەست لەکارکێشانەوەکەیدا بەکاری ھێنابوون. ھاوپەیمان دەبێ باوەڕ پێکراو بێت. ھەماھەنگی ھەبێت لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ماتیس لەم قسانەم تێدەگات. ھاوپەیمان بوون واتە شەڕکردن شان بە شانی یەکتر ئەمە گرنگترین شتە بۆ سەرۆکی دەوڵەتێك و فەرماندەی سوپاییەك. ئێمە نابێ ئەوە لەبیر بکەین کە سەرەتای ھێرشی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سووریا، بە پاڵپشتی ھێزەکانی سووریای دیموکرات بوو".

دەربارەی بڕیارەكەی ئەمەریكا بۆ كووانەوەی ھێزەكانیان لە سووریا، دۆناڵد ترەمپ سوورە لەسەر بڕیارەكەی و بە تەلەفۆن لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك کۆماری تورکیا قسەیکردووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات "پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەم لەگەڵ ئەردۆغان دوور و درێژ و بەرھەمدار بوو، باسمان لە داعش و پێکەوە کارکردنمان لە سوریا و کشانەوەی لەسەرخۆ و بە ھەماھەنگی، ھێزەکانی ئەمەریکامان لە ناوچەکەکان کرد".

رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە وەڵامی ترەمپدا رایگەیاندووە: "بە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەت لە سووریا دڵخۆشم، ئامادەی ھەموو جۆرە ھاوکارییەکین لەکاتی کشانەوەیان و دەبێ ھەماھەنگیمان ھەبێت تاوەکو لەکاتی کشانەوەی ھێزەکان بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت".





ئەم هەواڵە 2320جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad