English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەشت سوودی چای سەوز کە واتلێدەکات ڕۆژانە بیخۆیتەوە
2018-12-24 [11:56 AM]

هەولێر _ ZNA



 

چای سەوز کە یەکێكە لە خواردنەوە باوەکان کە کەسانێکی زۆر ئارەزووی دەکەن، ڕۆڵی هەیە لە چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی و بە یەکێك لەو خواردنەوانە دادەندرێت کە لە پزیشکیی چینیدا وەك دەرمانێكی سروشتی بەکاردەهێندرێت.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە هەشت سوودی گرنگی خواردنەوەی چای سەوز داوە کە کاریگەری ئەرێنی باشیان لەسەر تەندروستی دەبێت، بەم جۆرە:

پارێزگاری لە پێست دەکات: چای سەوز پارێزگاری پێست دەکات لە تیشکی خۆری زیانبەخش و ڕێگە لە چرچبوونی پێست دەگرێت.

دابەزینی کێش:ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی کێش لە ڕێگەی زیادکردنی کرداری زیندەپاڵ لە جەستەدا.

ڕێگەلە بەرزبوونەوەی فشاری خوێن دەگرێت: چای سەوز ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی ئەگەری بەرزبوونەوەی فشاری خوێن لە ڕێگەی باشترکردنی نەرمی دەمارەکان و خوێنبەرەکان لە جەستەدا.

پارێزگاری لە تەندروستی ددان دەکات: خواردنەوەی یەك کوپ چای سەوز لە ڕۆژێکدا پارێزگاری لە ددانەکان دەکات و ڕێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پووك دەگرێت کە ئەگەری هەیە ببنە هۆی لەدەستدانی ددانەکان.

کۆلیسترل کەمدەکاتەوە: خواردنەوەی چای سەوز بە بەردەوامی کاریگەری ئەرێنی لەسەر دابەزینی کۆلیسترۆلی زیانبەخش دەبێت لە خوێندا.

زاکیرە باشتردەکات: توێژینەوەیەکی زانستی نوێ ئاشکرایکردووە پێکهاتەی چای سەوز چالاکی مێشك زیاد دەکەن و زاکیرە باشتر دەکەن.

ڕێگە لە سەرمابوون دەگرێت: توێژەران ئاشکرایانکردووە، چای سەوز بڕێکی زۆر لە دژە ئۆکسید لە پێكهاتەیدا هەیە کە ڕۆڵی هەیە لە باشترکردنی سیستمی بەرگری جەستە بەمەش ڕێگە لە تووشبوون بە پەتای وەرزی و سەرمابوون دەگرێت.

ڕێگە لە زەهایمەر دەگرێت: خواردنەوەی چای سەوز کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی مردنی خانەکانی مێشك کە پەیوەندییان بە خڵەفان و تووشبوون بە زەهایمەرەوە هەیە.





ئەم هەواڵە 9034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad