English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌بیل فه‌كیر په‌یوه‌ندی به‌م یانه‌ گه‌وره‌یه‌ی ئیسپانی ده‌كات
2018-12-24 [07:50 AM]

ZNA- ھەولێر



یاریزانێکی یانەی لیۆنی فەرەنسی گرێبەستەکەی لە ھاوینی ٢٠٢٠ کۆتاییدێت و سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن پەیوەندی بە یانەی شاھانەوە بکات.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد، نەبیل فەکیر ھەرچەندە گرێبەستی تا ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ یانەی لیۆن ھەیە،  بەڵام نایەوێت گرێبەستەکەی درێژبکرێتەوە.

یانەی لیۆنیش دەیەوێت یاریزانی یانەکەی بچێتە یانەی  شاھانە بۆ ئەوەی پارەیێکی باش لە بەرامبەر وەربگرێت، لەکاتێکدا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا داوای یاریزانەکە دەکەن.

نەبیل فەکیر رەتیکردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، ئەمەش جان میشێل ئولاس، سەرۆکی یانەی لیۆنی نیگەرانکردووە، بۆیە یانەکە دەیەوێت سوودێکی لە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە وەربگرێت.

ئەمە جاری یەکەم نییە فەکیر ریال مەدریدەوە دەبەسترێتەوە، ھاوینی رابردوو یانەکە ھەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی دەدا و یانەکانی لیڤەرپوول و بارسێلۆناش رکابەرییان لەسەر ئەو یاریزانە دەکرد.

نەبیل لە ١٦ یاری ئەم وەرزەی خولی فەرەنسا، توانیویەتی ٦ گۆڵ بکات و ٤ گۆڵیش دروست بکات.





ئەم هەواڵە 7018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad