English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکوومەت تاوتوێ دەکات
2018-12-24 [08:02 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان رایگەیاند، دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پێکهاتەی حکوومەتی عێراق دەبێت، بەلام تا ئێستا دیار نیە کە کاندیکەدان کێ دەبن و ھیچ ناوێک بە شێوەیەکی فەرمیی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەکراون.

 

دکتۆر، ناسر ھەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دانیشتنی ئەمرۆی دووشەممە ٢٤ی ١٢ی ٢٠١٨ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاتژمێر ١ ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەکەش لەسەر تەواوکردنی دەنگدان لەسەر پێکهاتەی حکوومەتی عێراق دەبێت، بەلام تا ئێستا دیار نیە کە کاندیدەکان کێ دەبن و ھیچ ناوێک بە شێوەیەکی فەرمیی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەکراون، بەلام لەیەک نزیک بوونەوەک ھەیە لە نێوان ھەردوو ھاوپەیمانیەکەی عێراق بۆ ئەوەی بگەنە رێگا چارەیەک.

 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیمکراتی کوردستان گووتی: بەپێی ئەو زانیاریانەی من ھەمە لە سەر داوای عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوی کاندیدی وەزارەتی داد نەخرێتە ناو بەرنامەی کارەوە تا وەکوو یەکلایدەکرێتەوە و دەگەنە رێکەوتن لە سەری.

 

دکتۆر ناسر گووتیشی: ھەروەھا گفتووگۆ دەکرێت لە بارەی گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩، ھەروەھا دەنگدان لەسەر پرۆژەبڕیارێکی تایبەت بە زانکۆ و پەیمانگاکان و بودجە دەبێت.

 

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 9016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad