English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: ھەموو ھێزەکانمان لە ئامادەباشیدان بۆ شەوانی بەرێوەچوونی ئاھەنگەکانی سەری ساڵ
2018-12-24 [08:56 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، ھەموو ھێزەکانمان لە ئامادەباشیدان بە بەرنامەکی تۆکمە ئامادەکراوە کە بەشێوەیەکی گشتی بۆ شەوانی بەرێوەچوونی ئاھەنگەکانی سەری ساڵ تا کۆ کۆتایی ھاتنی بەردەوام دەبێت.

 

رائید، ھۆگر عەزیزی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەموو ھێزەکانمان لە ئامادەباشیدان بە بەرنامەکی تۆکمە ئامادەکراوە کە بەشێوەیەکی گشتی بۆ شەوانی بەرێوەچوونی ئاھەنگەکانی سەری سال تا کۆ کۆتایی ھاتنی بەردەوام دەبێت و ھەموو ھێزە ئەمنییەکانی پۆلیس، ئاسایش و پۆلیسی ھاتوچۆ تێیدا بەشدار دەبن.

 

وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر گووتیشی: ئێمە چاودێریەکی باش دەخەینە ناو سەنتەری شاری ھەولێر و دەرەوەی شار، ھەر شوێنێک ئاھەنگی تێیدا بەرێوە بچێت ئێمە ھێزەکانمان تێیدا بلاوەی پێدەکەین بە تایبەتی لە چواردەورەی قەلای شاری ھەولێر کە شەوانە لە ئاھەنگی سەری سال خەلکێکی زۆر رووی تێدەکەن

 

رائید، ھۆگر عەزیزی ئەوەشی خستە ڕوو، ھەموو ئەو شوێنانەی ئاھەنگیان تێدا دەکرێت، لەژێر دەسەڵاتی ھێزە ئەمنییەکان دەبێت، ھەموو ھاولاتیان لە بە مەبەستی ئاھەنگ گێران دێنە دەرەوە وەک یەک پارێزگاریان لێدەکەین جا چ ھاولاتیانی ھەرێمی کوردستانبن یاخود گەشتیاربن.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3742جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad