English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر ئاگادارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە 
2018-12-24 [10:36 AM]

ZNA- ھەولێر 




لەئاگاداریەکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە ، بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕایدەگەێنێت ، سەرجەم ھاوڵاتیان وشۆفێران و کۆمپانیاکانی کرین وفرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکەینەوە ،  کەوا بەھۆی ئەوەی رۆژانی ٣٠/١٢/و٣١/١٢و ١/١/٢٠١٩ کرایە پشووی فەرمی ،  بۆیە بۆئەو کەسانەی کەماوەی ٦٠رۆژەکەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلیان تەواو دەبێت دەبێت لەرۆژی چوار شەممە ٢/١/٢٠١٩ راستەوخۆ سەردانی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بکەن

بەڕێوەبەرایەتیەکە ڕاشیدەگەێنێت ، سەردانی ھاوڵاتیان لەو ماوەیەدا بۆ ئەوەیە بڕیاری لێژنە وەرگرن بۆقەرەبو کردنەوەی ئەم چەند ڕۆژە بۆئەوەی توشی سزای یەک ملیۆن دینارەکە نەبن. 

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ڕاشیدەگەێنێت ، ھەر کەسێک دوابکەوێت لەرۆژی چوارشەممە ٢/١/٢٠١٩ نەیەت بۆوەرگرتنی بریاری لێژنە لەم مافە بێ بەش دەبێت وتوشی سزا دەبێتەوە.


ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 7414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad