English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە بەدوای جێگرەوەی ڤالڤێردی دەگەڕێت 
2018-12-24 [11:28 AM]

ZNA- ھەولێر 




ھەرچەندە ھێشتا نزیکەی ساڵێک ماوە بە سەر تەواوبوونی بۆندی ڤالڤێردی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بەڵام بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی چاودێری چەند راھێنەرێک دەکەن بۆ ئەوەی یەکێکیان ببێتە جێگرەوەی ڤالڤێردی. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی کۆریری دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە چاودێری راھێنەر رۆبێرتۆ دی زێربی راھێنەری یانەی ساسۆلۆی ئیتاڵی دەکەن بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو بیکەنە راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە. 

لەھەواڵەکە ھاتووە, شێوازی بیرکردنەوەی دی زێربی زۆر لەگەڵ شێوازی یاریکردنی یانەی بەرشەلۆنە دەگونجێت و ئەمەش وای لە بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی کردوە کە گرنگی بە تواناکانی ئەو راھێنەرە بدەن. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، ھەرچەندە دی زێربی دەستکەوتێکی زۆری لە ژیانی راھێنەرایەتی نییە بەڵام یەکێک دەبێت لەو کەسانەی کە لەوانەیە لە دوا رۆژ ببنە جێگرەوەی ڤالڤێردی. 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad