English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابخانه‌ى كوردایه‌تى پارێزه‌رى مێژوو،شوناس و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد ...
2018-12-24 [12:30 PM]

نوسینی : رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی


له‌ ماوه‌ی رابردوو هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغێكی سه‌خت و هه‌ستیار دا گوزه‌ری كرد و رووبه‌رووی چه‌ند پیلانگێری له‌ ئاستی ئیقلیمی و عێراق بۆوه‌ كه‌ توانی زۆر سه‌ركه‌وتووانه‌ ئیداره‌ی هه‌موو ئه‌و ره‌وشانه‌ بكات ،گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ و خۆراگری و دیپلۆماسی كارا وكاریگه‌ر له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و كه‌سایه‌تیی به‌هێزیان له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و نێو ده‌وڵه‌تی ناوی كوردو كوردستانی زیاتر به‌ دونیا ناساند ..هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی كوردستان له‌پێناو یه‌كبوون و یه‌كڕیزی ناو ماڵی كورد بكات، هه‌روه‌كو چۆن هیچ كه‌س و گروپ و تاقمێك ناتوانێت رۆڵی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ له‌ ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمییه‌كان بسڕێته‌وه‌ كه‌ له‌پێناو كورد و كوردستان هه‌نگاوی بۆ ناوه‌، ته‌نانه‌ت نه‌یارانی كوردیش جگه‌ له‌وه‌ی شاهیدییان بۆ ئه‌و رۆڵه‌ی داوه‌، ناچاریش بوون رێزێكی تایبه‌تیان بۆ سه‌رۆك بارزانی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌و پێگه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه‌ جه‌نابیان هه‌یه‌تی، له‌مه‌دا ده‌بێت به‌ ویژدانه‌وه‌ باس له‌ شته‌كان بكه‌ین، ئێستا له‌ كوردستان ده‌رفه‌تی باشمان بۆ ره‌خساوه‌ هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌كو داعش كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ تێكشكێنرا، دیاره‌ فاكته‌ری هاریكاری ئه‌م سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ ، كه‌ هه‌موو جیهان شانازیی به‌ ناوی كورد و پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كات.
سه‌رۆك مسعود بارزانی بارزانی كه‌سێكی به‌ئه‌زموون و سه‌رۆكێكی دیار و به‌حیكمه‌ته‌ و پێویسته‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كان سوود له‌ ئه‌زموون و تواناكانی وه‌ربگرن له‌ پێناو خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی سه‌رۆك بارزانی ئه‌و سه‌ركرده‌ كاریزمایه‌یه‌ توانیی میلله‌تی كورد و پێشمه‌رگه‌ به‌ ته‌واوی جیهان بناسێنێت، هه‌میشه‌ شانازیشی به‌ پیشمه‌رگایه‌تی خۆی كردووه‌ نه‌ك سه‌ركردایه‌تی، بۆیه‌ توانیی به‌ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی ‌خۆی پاڵپشتی ته‌واوی وڵاتانی جیهان به‌ده‌ست بێنێ به‌ تایبه‌تیش وڵاته‌ زلهێزه‌كان، ئه‌وه‌ش به‌ هاوكاری كردنی پیشمه‌رگه‌ و پڕچه‌ك كردنی پیشمه‌رگه‌ ده‌ورێكی كاریگه‌ری هه‌یه‌ بۆ ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ‌دڕنده‌ترین تیرۆری جیهانی كه‌ داعشه‌ پیشمه‌رگه‌ به‌ سه‌رپه‌رشتی كردنی ڕاسته‌و خۆی سه‌رۆك بارزانی خه‌ریكه‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ جیهانیه‌ دڕنده‌یه‌ به‌ره‌و نه‌مان ده‌به‌ن.
سه‌رۆك بارزانی له‌ جه‌نگی گه‌وره‌ی دژ به‌داعش توانیی ناوبانگێك درووست بكات بۆ كورد، شه‌ڕ له‌ جیاتی چه‌ندین وڵات بكات دیاره‌ كه‌ داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر هه‌موو ئه‌وروپا، به‌ڵام كورد له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرترین مه‌ترسی داعش و جه‌نگی له‌سه‌ره‌، كوردستان ئارامترین شوێنه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؛ ئه‌مانه‌ هه‌مووی بۆ هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پێكه‌وه‌ژیانی هه‌موو پێكهاته‌كان و ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ كوردستاندا بووه‌ته‌ نموونه‌ بۆ گشت لایه‌كانی تر.. هه‌روه‌ها پیلانگێری ئیقلیمی و گه‌مارۆدان و هه‌وڵی گۆشه‌گیر هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانی پێگه‌ ومتمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ هه‌رێمی كوردستان لاواز بكه‌ن ..هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان توانی به‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ پیلانگێرییانه‌ دا زاڵ بێ‌.
هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ مشتێكه‌ له‌ خه‌روارێك له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تێك و بوارێكی وه‌ك دیبلۆماسیه‌ت توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری پێویسته‌ به‌ڵام من وای ده‌بینم كه‌م به‌لای ئه‌م بواره‌ ده‌بینه‌وه‌و كه‌م دبینرێت باسی لێوه‌بكرێت یان دانیپیدانانێن و به‌باشی هه‌ستی پێناكه‌ن ! له‌وانه‌شه‌ كورد و سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ مێژووی ڕزگاریخوازی سیاسی به‌ ئه‌مری واقیع چۆته‌ ناوكاری دیبلۆماسیه‌ت نه‌وه‌ك به‌ به‌رنامه‌ و سیاسه‌ت به‌ڵام قۆناغی دوایی ڕاپه‌ڕینی 1991 قۆناغێكی نوێی سیاسه‌ت و ئاڵوگۆڕی سیاسه‌ته‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌ سیاسی و دیبلۆماسیه‌كان ڕێی خۆی گرت و نه‌خشه‌و به‌رنامه‌ی بۆ دانرا، ده‌توانین هه‌وڵه‌ دیبلۆماسیه‌كان له‌ چه‌ند خاڵێكه‌وه‌ دیاربكه‌ین، وه‌ك:هه‌وڵی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و گفتوگۆی حیزبه‌ سیاسه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی ووڵاتانی دراوسێ و ده‌ره‌وه‌.
هه‌وڵی كه‌س و كه‌سایه‌تی حیزبی وه‌ك سه‌رۆكی حیزبێك بۆ پرسی كورد.
هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌یوه‌ندی ئابووری و سیاسی له‌گه‌ڵ وڵاتان .
هه‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌یكه‌لێكی دامه‌زراوی شه‌رعی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ و ناساندنی هه‌رێمی كوردستان. 
هه‌بوونی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ وه‌ك سیلكی دیبلۆماسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان .
هه‌وڵی دیار و به‌رزو كارێزمایی سه‌رۆك مسعود بارزانی وه‌ك مه‌رجه‌عی خه‌ڵكی كوردستان په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنه‌كانی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رۆكی وڵاتان و كونسڵخانه‌كان بۆ زیاتر ناساندنی دۆزی كورد و میلله‌تی كورد، كه‌ ئه‌م خاڵه‌یان له‌ هه‌موان زیاتر جولانه‌وه‌ی دیبلۆماسیه‌تی كوردی به‌ره‌وه‌ پێش بردووه‌ له‌ مێژوودا.
میلله‌تی كورد له‌ هیچ له‌ قۆناغه‌كان به‌ شێوه‌ی قۆناغی ئێستا جولانه‌وه‌ی دیبلۆماسیه‌ت گوڕوتینی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌، به‌تایبه‌ت جولانه‌وه‌ی دیبلۆماسیه‌ت له‌ قۆناغی ئێستادا به‌ به‌رنامه‌ و یاسا و له‌ڕووی زانسته‌وه‌ وا خه‌ریكه‌ ڕێچكه‌ی خۆی ده‌گرێ.
هه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی وه‌ك فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی ئه‌و حكومه‌تانه‌ی كورد له‌ هه‌رپاچه‌یه‌كی كوردستان به‌ده‌ست هاتوون و درووستبوون. 
هه‌وڵی دیبلۆماسیه‌ت له‌لایه‌نی تاكه‌ كه‌سیشه‌وه‌ له‌ مێژووی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی كورد و خه‌باتی مه‌ده‌نی میلله‌تی كورد له‌ هیچ له‌ قۆناغه‌كان وه‌ك ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستا نییه‌. 
میلله‌تی كورد زۆر كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی دیارو و چاونه‌ترسی هه‌بووه‌ له‌ پێناو دۆزی كورد خه‌باتی كردووه‌ به‌ڵام خه‌باته‌كه‌یان زیاتر شۆڕشگێڕی و جه‌ماوه‌ری بووه‌. 
هه‌رچه‌ندیش زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كورد له‌ مێژوودا دیدار و چاوپێكه‌وتن و دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ وڵاتان و سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجامداوه‌ به‌ڵام زۆر كه‌م هه‌بووه‌ به‌شێوه‌ی فه‌رمی – ڕه‌سمی وڵاتان و حكومه‌ته‌كان به‌ڵكوو زیاتر شێوه‌ی شه‌خسی و درێژه‌ی نه‌كێشاوه‌ بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد. 
سه‌رۆك مسعود بارزانی بێجگه‌ له‌ خه‌باته‌ سیاسی و شۆڕشگێڕی و جه‌ماوه‌ری یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ و سه‌رۆكی كورده‌ له‌ سه‌ده‌ی 21 له‌ مێژوودا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن وڵاتان و سه‌رۆكه‌كانی وڵاتان و كه‌سایه‌تی دیاری جیهانی و كونسڵخانه‌كان بانگهێشت ده‌كرێ و دیدار و چاوپێكه‌وتن ئه‌نجامده‌دات به‌هه‌مان شێوه‌ سه‌رۆك و وه‌زیر و كه‌سایه‌تیه‌كانی وڵاتان و جیهانیش به‌شێوه‌ی فه‌رمی سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه‌ هه‌مووی له‌ پێناو دۆزی ڕه‌وایی میلله‌تی كورده‌، ئێستاش دوای رووداوو پێشهاته‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و تێشكاندنی گه‌مارۆ ئابووری و دیپلۆماسییه‌كان ، ئه‌وا بینیمان كه‌ چۆن دیپلۆماسی ژیرانه‌ی سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان توانی سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بێنێت و متمانه‌ و پێگه‌ی هه‌رێمی به‌ره‌و پێش و بپارێزێ.





ئەم هەواڵە 3328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad