English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٣٠ پێشمەرگەی ھێزی پاراستنی ئێزیدخان ئازادکران
2018-12-24 [01:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


٣١ پێشمەرگە کە لەلایەن ھێزێکی حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکرابوون ئازادکران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ھێزێکی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی بەناوی سوپای عێراق و ھەواڵگری عێراق لە سەنتەری شنگال چوونە سەر بارەگایەکی ھێزی پاراستنی ئێزدخان.

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی ھێزی پاراستنی ئێزدخان لە شنگال رایگەیاند ئەو پێشمەرگانەی، کە لەلایەن ھێزێکی حەشدی شەعبیەوە دەستگیرکرابوون پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤/١٢/٢٠١٨ ئازادکران.

شەشۆ دەڵێت: بەشێک لە چەکی پێشمەرگەکان تاوەکو ئێستا لەلای ئەو ھێزەی حەشدی شەعبی ماوە، کە بە دیاریکراوی حەوت کلاشینکۆف ‌و دوو دەمانچەمان لەلای حەشد ماوە، داوای ئەوانەشمان کردووەتەوە.

گوتیشی: بەو ھێزانەمان وتووە قبوڵی ناکەین و ئەگەر ئەم کارە دووبارببێتەوە، ئەوا شەڕ روودەدات و کوشتاری لێدەکەوێتەوە.

شەوی ڕابردوو میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە لە سەنتەری شنگال چوونە سەر بارەگایەکی ھێزی پاراستنی ئێزدخان ‌و ٣٠ پێشمەرگەی ئەو ھێزەیان دەستگیرکرد، ھەرچەندە ئەمڕۆ ئازادیان کردن، بەڵام دۆخەکە ھێشتا ئاسایی نەبووەتەوە.





ئەم هەواڵە 6631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad