English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هه‌رێمی كوردستان له‌برى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ داواى پاره‌كه‌ى له‌ به‌غدا كردووه‌
2018-12-24 [01:22 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی کەموکورتی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان بە چارەسەرنەکراوی ھێڵدراوەتەوە و بۆ یەکلاییکرددنەوەی ئەو کێشەیەش، داوایەکیان داوەتە حکوومەتی بەغدا.


نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕاگەیاند: "ساڵانە کێشەی کەموکورتی لەجۆرو بڕی بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان زیاتر دەبێت، ئەوەش گلەیی و ڕەخنەی لای ھاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دروست کردووە".

ئاشکراشی کرد، دوای ئەوەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری چاکسازی لەبەشەخۆراکی ھاووڵاتیاندا دا، لای خۆیانەوە کۆمەڵێک سەرنج و تێبینی تایبەت بەو پرسەیان ئامادەکردوو و ڕەوانەی بەغدایان کردووە.


ھەروەھا گوتی: "ھاوکات داوامانکردوە لەساڵی داھاتووەوە لەجیاتی ناردنی خۆراک، پارەمان بۆ بنێرن، بۆیە ھەرکات ڕەزامەندی لەسەر ئەو داوایەمان دەربڕا، دەتوانین بە چەند مەرج و ڕێنمایییەک لە ڕێی کۆمپانیای تایبەتەوە باشترین جۆری خۆراک بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەین".





ئەم هەواڵە 3424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad