English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساڵی نوێ ژماره‌ی دانیشتووانی سەر زەوی ده‌گاته‌ 7.67 ملیار
2018-12-24 [01:29 AM]

ZNA- هه‌ولێر


دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی پێشبینی كرد ساڵی 2019 ژماره‌ی دانیشتووانی سەر زەوی بگاته‌ 7.67 ملیار كه‌س.


دامه‌زراوه‌ی (دی ئێس دەبلیو) كه‌ بنكه‌كەی كه‌وتووەته‌ شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا، پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات ژماره‌ی دانیشتووانی زەوی 83 ملیۆن زیاد بكات، به‌مه‌ش ژماره‌ی دانیشتووان ده‌گاته‌ 7.67 ملیار كه‌س.

دامه‌زراوه‌كه‌ هه‌ندێك ئاماری تایبه‌تی له‌ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وه‌رگرتووه‌ كه‌ زۆرترین زیادبوونی دانیشتوانی جیهان له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا ده‌بێت.


زۆربوونی ژماره‌ی دانیشتوان له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقیا به‌بۆچوونی شاره‌زایانی دامه‌زراوه‌ی (دی ئێس دەبلیو) بەهۆی ئه‌وه‌یە كه‌ 50% ئافره‌تانی ئه‌م كیشوه‌ره‌ هیچ ڕێگەیەك بۆ قه‌ده‌خەكردنی منداڵبوون به‌كارناهێنن.





ئەم هەواڵە 6580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad