English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێمە خوێنمان دا
2018-12-24 [01:48 AM]

نوویسنی: ئاریان فەرەج


شەڕی پێشمەرگە دژی داعش، شەڕی دیفاع لەو بەها بەرزانە بوو كە كورد لە ناخی خۆیدا نەك لەبەرخاترو فشاری كەس، باوەڕی پێیانە. شەڕی ئیمان بوو نەك شەڕی لێكدانەوەی سوود و خەسارەت، بۆیەش پێشمەرگە لە هەموان مەردانەتر شەڕی كرد و هەر ئەو توانی ترسی جیهان لە داعش برەوێنێتەوە و ئەفسانەكەی تێكبشكێنێ. 
لە سەروەختی ریفراندۆمدا، بەرپرسە ئەمریكییەكان كوردیان وەك كەمتەرخەم لە شەڕی داعش وێنا دەكرد و تۆمەتباریان دەكرد بەوەی كە گوایە بە هۆی ریفراندۆمی ناوەختەوە ریزەكانی هاوپەیمانیی جیهانیی دژی داعش تێكدەدات، ئەوانەی بە شەڕی داعش هەنجەتیان بەو مافە دیموكراتیەی كورد دەگرت، دەیانگووت كاتی نییە وجارێ دەبێ هەموو تواناكان بۆ دژایەتی و لەنێوبردنی داعش بێت و شەڕەكە تەواو نەبووە. كورد هەوڵی زۆری دا هەموو لایەك دڵنیا بكاتەوە كە وەك هەمیشە لەسەنگەری دژی داعشدا دەمێنێ و وەك رابردووش لە هەموان لەو شەڕەدا جددیترە و لە هەموانیش باشتر دەزانێ شەڕی داعش تەواو نەبووە، بەڵام قسەی كوردیان نەبیست. 
كەچی دواجار دەركەوت ئەوەی دەمێكە بە نیازی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانییەكە و پاشەكشە و سەنگەربەجێهێشتنە، ئیدارەی ووڵاتەكەی خۆیانە، دەركەوت لای سەرۆكەكەی ئەوان شەڕی داعش بە پێوەری سوود و قازانج دەپێورێ و گەر پارەی خۆی دەرنەهێنێتەوە، بێ كەڵكە. 
(تیلەرسۆن) كە شەڕی داعشی بە ئەولەویەتی سیاسەتی ئەمریكا دەزانی و بەو بەهانەیە دژی خواستی كورد بوو، لە لایەن سەرۆكی ووڵاتەكەیەوە نەك هەر لەسەر كار لابرا، بەڵكو بە گیل و تەمبەڵیشی ناوبرد. ماكگۆرگ كە بە ناوی ئەمریكاوە هەرچی پێكرا بۆ رێگری لە ئاواتەكانی كورد، دەستی نەپاراست، نەك هەر ناچار بە دەسلەكاركێشانەوە كرا، بەڵكو ترەمپ خۆی لێ نەبان كردووە و دەڵێ نەمناسیوە و نایناسم و دەبوا زۆر زووتر لەسەر كار نەمێنێ. 
ئێستاش كە ئەوان دەكشێنەوە و ( عەببادی) ئاسا لە ناوەختدا كۆتایی داعش رادەگەیەنن، كورد لە هەر كات زیاتر باوەڕی وایە شەڕی داعش تەواو نەبووە، چونكە لە روانگەی كوردیدا شەڕی دژی داعش شەڕی بەها و بیرباوەڕە نەك ربح وخەسارەت. كورد لەو شەڕەدا خوێنی بەخشیوە نەك چەك و تفاق.





ئەم هەواڵە 1954جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad