English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سالی ٢٠١٨دا ھیچ رۆژنامەنووسێک لە عێراق نەکوژراوە
2018-12-24 [01:53 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بۆ یەکەمینجار لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، ساڵێک تێپەڕدەبێت و ھیچ رۆژنامەنووسێک لە عێراق ناکوژرێت.

رێکخروای رۆژنامەنووسانی بێ سنوور لە راپۆرتی ساڵانەی نووسیوتی: "دوای سێ ساڵ لە جەنگی خوێناویی و سەرکەوتنی حکوومەت بەسەر داعشدا، ئەو شوێنانە کۆنتڕۆڵکران کە ژمارەیەکی زۆر رۆژنامەنووسی تێدا کوژران".

دەشڵێت: "ھیچ کەیسێکی کوشتنی رۆژنامەنووسان لە ساڵی ٢٠١٨ لە عێراق تۆمار نەکراوە".

ھەر لە راپۆرتەکە ھاتووە، لە ئەفغانستان ١٥ رۆژنامەنووس، لە سووریا ١١ رۆژنامەنووس و لە یەمەن ھەشت رۆژنامەنووس بەھۆی جەنگەوە کوژراون.

ھەروەھا لەو وڵاتانەی جەنگیان تێدا نییە و رۆژنامەنووسێکی زۆریان تێدا کوژراوە، مەکسیک بە ٩ رۆژنامەنووس و ئەمەریکا بە ٦ رۆژنامەنووس پلەی یەکەمیان گرتووە.

بە تێکڕا لە ساڵی ٢٠١٨، ٨٠ رۆژنامەنووس لە جیھان لە کاتی کارکردنیان کوژراون و بوونەتە قوربانی جەنگ و توندووتیژییەکان.





ئەم هەواڵە 9031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad