English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ساڵیادی كۆچی دوایی محەمەد عارف جزیری دا
2018-12-24 [02:17 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بە گەواهی هەموو لایەك محەمەد عارف جزراوی خاوەن دەنگ و ئاواز و ستایلێكی تایبەت بە خۆی بوو بە جۆرێك هەموو كەسێك لەگەڵیدا دەچووە نیو دنیایەكی دیكەوە و تامو چێژێكی زۆر تایبەتی لە ستران و گۆرانیەكانی وەردەگرت و لەگەڵ ناخیدا ئاوێتە دەبوو، هەر بۆیە نازناوی بولبولی كوردستانیان بە باڵا بڕیبوو، ئێمەش بە مافی ڕەوای خۆمانی دەزانین كە لەو ساڵیادە خەمناكەدا چەند وشەیەكی دەربارە بنووسین كە بەقەد باڵای ئەو بێت و كەمێك بیرەوەری ئەو كەڵە هونەرمەندە بخەینە بەرچاو، محەمەد عارف جزیری لە ساڵی 1912 لە ناوچەی جەزیرەی بۆتان لە دایك بوە و بەهۆی دەنگخۆشیەكەیەوە هەر زوو تێكەڵ بە هونەر بوە و جگە لە گۆرانی گوتن ساز ژەنێكی لێهاتوو بە تواناش بوو بەڕادەیەك زۆر سێبووری بەو ئامێرە موزیكیە هاتووە و هەمیشە لە باوەشی بوە، بۆیە لە هەموو گۆرانیەكانیدا هەر خۆی مۆسیقای بۆ خۆی ژەنیوە و بەو هۆیەوە كفتی دڵی خۆی دامركاندوە، ئەو هونەرمەندە لە سەرەتای هاتنە نێو دنیای هونەری گۆرانی گوتنەوە زۆر بە دەنگی سەعید ئاغای جزراوی و عەبدوڵڵا نوران جزیری كاریگەر بوە و دەنگی ئەوانە زیاتر وای لێكردوە كە بایەخ بە گۆرانیەكانی خۆی بدات و هونەركاری زۆری تێدا بكات، محەمەد عارف جزیری لە ژیانیدا زۆر یادگاری بە نرخ هەن كە یەكێك لەوانە لە ڕۆژی 25-2-1952 چۆتە ئیزگەی كوردی و گۆرانی (بەفر باری) تۆمار كردوە كە ئەوەیان لە نێو خەڵك و جەماوەردا زۆر باوە و زیاتر دەگوترێنەوە و ستایلێكی زۆر تایبەتی هەیە، هەروەها لە زۆربەی وڵاتان ئاهەنگی گێڕاوە و خاوەن گۆرانیەكی یەكجار زۆرە، بەڵام بە داخەوە ئەو هونەرمەندە مەزنە دوای پێشكەشكردنی بەخششێكی زۆر لە بواری هونەری گۆرانی گوتن لە ڕۆژی 17-12-1986 بۆ دوا جار چاوە پڕ لە خۆزگەكانی لێكنا و لە تەمەنی 74 ساڵی كۆچی دوایی كرد.





ئەم هەواڵە 2722جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad