English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکات
2018-12-24 [02:24 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحی پیرۆز کرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

ھاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سڵاوی خوای لێ بێت، لە ھەموو خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و تەواوی جیھان پیرۆز دەکەین، بەو ھیوایەی جەژنێکی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی بەسەر بەرن و ئەم جەژنە خێر و خۆشی و ئاشتەوایی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی بھێنێت.

جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ئەمساڵیش لە کاتێکدا دێتەوە کە بەداخەوە ھێشتا ژمارەیەکی زۆری خوشک و برایانی مەسیحی لە ئاوارەییدا دەژین و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، ھیوادارین جەژن و بۆنەکانی داھاتوو ھەموویان بە سەرفرازی گەڕابنەوە شوێنەکانیان و ئارامی و سەقامگیری و دڵنەوایی تەواوی عێراق و ناوچەکە و جیھانی گرتبێتەوە.

لەم جەژنە پیرۆزەدا دووبارە داکۆکی لەسەر کولتووری دێرینی پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ئاشتەوایی و گیان و پەیامی مرۆییانەی مەسیحییەت و ئایینەکان لەنێوان پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و پاراستنی ئەو کولتوورە دەکەینەوە کە بەشێکی گرنگ و دیاری دەوڵەمەندی و شانازیی پێکھاتەکانی کوردستانە.‌ 

دووبارە جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح لە ھەموو لایەک پیرۆز بێت و ھیوای جەژن و پشوویەکی خۆش بۆ ھەمووان دەخوازین.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان
٢٤/١٢/٢٠١٨





ئەم هەواڵە 3847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad