English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ وەزیری بەرگری دیاری کرد
2018-12-24 [02:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا، وه‌زیری به‌رگری جیم ماتیس ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌، له‌بری ئه‌وه‌ سەرۆکی ئەمەریکا جێگری وەزیری بەرگری پاتریک شانەهانی وەکو وەزیری بەرگری بە وەکالەت دیاریکرد.

دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگه‌یاند، خۆشحاڵم ڕایدەگەیەنم، جێگری وەزیری بەرگری پاتریک شانەهان لە یەکی مانگی یەکی ساڵی 2019 ەوە دەبێتە بریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا." ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم ماتیس دەستی لەکارەکەی کێشایەوە.

سەرۆک ترامپ وتی شانەهان دەستکەوتێکی زۆری لە پۆستەکەی وەکو جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا و لە بۆینگیش هەبووە.

بەهۆی بڕیارەکەی ترامپ بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا و کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان، رۆژی پێنجشەممە جیم ماتیس دەستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆستی وه‌زیری به‌رگری پێشكه‌ش كرد.

شانەهان پێش ئەوەی بێتە ناو پێنتاگۆنەوە، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بۆینگ بۆ پیشەسازی فڕۆکە بووە، هەروەها جێگری سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی سیستمی بەرگری موشەکیی بۆینگ بووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5185جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad