English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی پاک و باش لە دایک دەبێت؟
2018-12-24 [02:54 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەوەی ئایا مرۆڤ بە کەسێکی باش یان خراپ لە دایک دەبێت، مشتومڕی فەلسەفی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. بۆ هەندێک لە بیرکەرەوە گەورەکانی جیهان، مرۆڤ وەک پەڕەیەکی سپی لە دایک دەبێت، ژینگە و کۆمەڵگا فێری باش و خراپی دەکەن، بەڵام بۆ هەندێکی دیکەیان، پێچەوانەکەی راستە، مرۆڤ بە لەدایکبوونی خاوەنی چەندین غەریزەی خراپەکارییە و لەگەڵیان گەورە دەبێت.

هەردوو فەیلەسوف، تۆماس هۆبز و ژان ژاک رۆسۆ، تەواو جیاواز پێناسەی منداڵێکی تازە لە دایکبوو دەکەن. بۆ هۆبز، مرۆڤ خراپەکار و تووندوتیژە، پێویستی بە یاسا و کۆمەڵگایە تاکو جڵەوی غەریزەکانی راکێشێت و گەشەیان پێبدات، بەڵام رۆسۆ پێی وایە، مرۆڤ تەواو پاک و میانڕەوە، ئەوە گەندەڵی، رەزیلی، نایەکسانی و سیستمی چینایەتییە کە خراپی دەکەن.

لە نوێترین توێژینەوە دەرووناسییەکان دەرکەوتووە، دەکرێت هەندێک نەریتی باشی سرووشتی لە مرۆڤدا هەبن و بۆ ئەوەش تاقیکردنەوە لەسەر منداڵی ساوا کراوە.

لە تاقیکردنەوەکەدا، چەند منداڵێکی تەمەن خوار یەک ساڵ هێنراون و وایان لێکردوون، سەیری چەند بووکەڵەیەکی رەنگا و رەنگ بکەن، هەر یەک لەو بووکەڵانە بە ئاشکرا رەفتاری باش و خراپ دەکەن. یەکێک لە بووکەڵەکان رەنگی سوورە و دەیەوێت بەسەر گردێکدا سەر بکەوێت، بەڵام بووکەڵەیەکی دیکەی رەنگ شین رێگری لێدەکات. بووکەڵە زەردەکەش یارمەتی بووکەڵە سوورەکە دەدات بەسەر گردەکەدا سەربکەوێت.

دواتر پرسیار لە منداڵەکان کرا، ئایا دەیانەوێت لەگەڵ کام بووکەڵە یاری بکەن، تەواوی منداڵەکان بووکەڵە زەردەکەیان هەڵبژارد چونکە کەسایەتییەکی یارمەتیدەر و خۆنەویستی هەبووە.

لە ساڵی 2017، زانکۆی کیۆتۆ توێژینەوەیەکی هاوشێوەی ئەنجامدا کە تیایدا چەند کەسیاتییەکی باش و خراپی لە فیلم کارتۆنێکدا پیشان منداڵان دا و هەمان ئەنجامی هەبوو، منداڵان ئەو کەسایەتییەیان هەڵبژارد کە بەخشندە بووە.

لەلایەکی دیکەوە زانکۆی هارڤارد توێژینەوەیەکی بە ناوی "Big Mother Study" ئەنجامداوە و تیایدا چەند منداڵێکی  بێ سەرپەرشت جێهێشتووە و تیایدا ئەو منداڵانە یارمەتی یەکییان داوە، بەمەش توێژەران دەڵێن، ئەو رەفتارانەی ئەو منداڵانە سرووشتین و بۆ ئەوە نەیانکردووە کە سزا نەدرێن.

ئەگەرچی ئەم توێژینەوانە ناتوانن بە تەواوی هیچ کام لە دوو بیروڕا فەلسەفییەکە بسەلمێنن، بەڵام دەکرێت بڵێین رۆسۆ لە راستی نزیکترە و مرۆڤ بە سروشتی دڕندە نییە، بەڵکو ژینگە و دەوروبەر و ژیان وایلێدەکات کە ببێتە کەسێکی خراپ.

سەرچاوە: بی بی سی





ئەم هەواڵە 11005جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad