English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئیسرائیل هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە دەچێت
2018-12-24 [02:55 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆکی ئه‌و پارتانه‌ی کە هاوپه‌یمانیان به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو پێكهێناوه‌ بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یان دا.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كه‌ له‌ لایه‌ن پارته‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، راگەیەنراوە کە هه‌ڵبژاردنه‌ گشتییه‌كان كه‌ بڕیاربوو له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی داهاتوو له‌ ئیسرائیل به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ مانگی نیسان پێش خراوە.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ به‌ كۆی ده‌نگی بەشدارانی هاوپه‌یمانیه‌كه‌ ده‌ركراوه‌، به‌ڵام باس له‌ هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ نه‌كراوه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل دوای دروستبوونی دەمەتەقەکانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ مانگی رابردوودا باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا واتا تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ ئه‌نجام ده‌درێت.

 

 





ئەم هەواڵە 5281جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad