English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا ره‌تی كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ چوونه‌ ناو سنوری سوریا رێككه‌وتبێت
2018-12-24 [02:58 AM]

ZNA - هه‌ولێر


فه‌رمانده‌ی پرۆسه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ عێراق، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه‌ سه‌رباه‌ت به‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا عێراق بۆی هه‌یه‌ به‌ قوڵایی 70 كیلۆمه‌تر بچێته‌ ناو خاكی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت، پڕ بكاته‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و زانیاریانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر داوای ئه‌مه‌ریكا عێراق هێزه‌كانی خۆی بنێرێته‌ ناو سنوری سوریا دروست نییه‌، وتیشی، پێویسته‌ له‌ هه‌واڵی ناراستی ئاوا دوور بكه‌ونه‌وه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ وتیشی، هێزه‌كانی عێراق له‌ ئاماده‌باشی ته‌واو دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی هه‌ر هه‌وڵێكی دزه‌كردن بۆ ناو خاكی خۆی ببێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ‌ته‌وای سنوری خۆی پاراستووه‌.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی باسیان له‌وه‌ كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك بۆمبیۆ له‌میانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمار و سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق داوای لێكردون هێزه‌كانی عێراق به‌ قوڵایی 70 كیلۆمه‌تر بچنه‌ ناو خاكی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت، پڕی بكه‌نه‌وه‌.

 

RT





ئەم هەواڵە 8902جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad