English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زياتر له‌ 700 خانوو راده‌ستی خاوه‌نه‌ مه‌سیحییه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌
2018-12-24 [03:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 730 خانووی مه‌سیحییه‌كان كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كرانه‌وه‌.

هه‌ماهه‌نگكاری دیوانی پارێزگا له‌ لیژنه‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ خانووه‌كانی مه‌سیحی، عه‌مید فارس زه‌كی رایگه‌یاند، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خانووی هاوڵاتییه‌ مه‌سیحییه‌كان كه‌ داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو، پارێزگا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌ نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌‌كانی حكومه‌ت پێكهێنابوو.

وتیشی، ژماره‌ی ئه‌و خانووانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌ی پارێزگا و لیژنه‌ی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، راده‌ستكراونه‌ته‌وه‌ گه‌یشتووته‌ زیاتر له‌ 730 خانوو.

زه‌كی باسی له‌وه‌ش كرد، زۆربه‌ی ئه‌و خانووانه‌ی راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراونه‌ته‌وه‌ له‌ تلكێف و به‌عشیقه‌ و ناوچه‌كانی دیكه‌ بوونه‌، وتیشی، كاره‌كان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانی دیكه‌ به‌رده‌وامه‌.

 

مه‌علومه‌





ئەم هەواڵە 8824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad