English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپ دەكات
2018-12-25 [04:41 AM]

ZNA – هەولێر


سەرۆک کۆماری تورکیا بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکای کردووە تاوەکو سەردانی تورکیا بکات.

پەیوەندیەكانی ئەمەریکا و تورکیا بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا بەرەو پێشەوەچووە، توركیا دڵخۆشە بەكشانەوەی ئەمەریكا لە سوریا، بۆیە رەجەب تەیب ئەردۆغان بانگهێشتی دۆناڵد ترەمپی كردووە بۆ توركیا.

بەگوێرەی داوەتنامەکە، ئەگەر پەسەند بکرێت، دۆناڵد ترەمپ بەم نزیکانە و لە ساڵی 2019 سەردانی تورکیا دەکات و بەهۆیەوە هەردوو وڵات زیاتر لێک نزیک دەبنەوە.

پێشتر ئەمەریكا بەهاوكاری كردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە تورکیا بە "تیرۆرست" ناویان دەبات توركیای توورە كردبوو، بۆیە توركیا چەند جارێك هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزە کوردییەی کردبوو لە سووریا  و رۆژئاوای کوردستان.

لە 19 -12-2018 دا لەبڕیاێكی كتوپڕ ئەمەریكا بریاری دا هێزەكانی لە سوریا بكشێنێتەوە، ئەمەش نیگەرانی زۆرێك لە سیاسەتمەداران و ووڵاتانی هاوپەیمانی لێكەوتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5284جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad