English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەدانیشتنی پەرلەمانی عێراق دوو وەزیر متمانەیان پێدرا
2018-12-25 [05:38 AM]

​ZNA – هەولێر


لە کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر دوو وەزیری دیکە درا و  دەنگدان لەسەر سێ وەزیرەکەی تریش بۆ دانیشتنی داھاتوو دوا خرا.

ھندرێن لەزگین دۆسکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "لە كۆبوونەوەی  پەرلەمانی عێراق و دەنگدان لەبارەی تەواوکردنی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق ھەبوو و سەرەتا دەنگ لەسەر ھەریەکە لە کاندیدی وەزیری پەروەردە و کۆچ و کۆچبەران درا و پەسەند کران، بەڵام کە گەیشتە وەزارەتی ناوخۆ دەنگدانەکە تێکچوو، چونکە ڕێککەوتن لەسەر وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و داد نەکراوە."

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی گوتیشی: " بە ھۆی نەبوونی ڕێککەوتن لە ناو کۆبوونەوەکە گرژی دروست بوو ، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ سەرۆک فراکسۆنەکانیش کۆ بووەوە، ھەر نەگەیشتنە ڕێککەوتن، بۆیە ناچار بوون کۆبوونەوەکە دوا بخەن، بەڵام هه‌ریه‌ك له‌ شەیما خەلیل بۆ وەزارەتی پەروەردە و نەوفل بەها مووسا بۆ پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران متمانەیان پێدرا."

 

kdp.info





ئەم هەواڵە 7153جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad