English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەهێرشێكی خۆكوژیدا لە ئەفغانستان نزیكەی 50 قوربانی لێكەوتەوە
2018-12-25 [06:02 AM]

​ZNA – هەولێر


لە ئەنجامی هێرشێکی خۆكوژی لەبەردەم بینای وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لە کابولی پایتەختی ئەفغانستاندا،  ٢٨ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

میدیاکانی ئەفغانستان بڵاویانکردووەتەوە، خۆکوژێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشیکردووەتە سەر بینای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە کابول و لە بەردەم بیناکە ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندووەتەوە، دواتر سێ چەکدار هەڵیانکوتاوەتە سەر بینای وەزارەتی کاروباری شەهیدان و کەمئەندامان و نزیکەی ٣٥٠ کەسیان بە بارمتە گرتووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای رووبەڕووبوونەوەیان لە گەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان، هەر سێ چەکدارەکە کوژراون و سەرجەم بارمتەکانیش ئازاد کراون.

نەجیب دانش گوتەبیژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەکەوە لانیکەم ٢٨ کەس کوژراون کە لە نێویاندا پۆلیسێک و ئافرەتێک هەیە، هەروەک زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە زۆربەیان کارمەندانی حکومین.

تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.

 

 





ئەم هەواڵە 5260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad