English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگادارییەک لە هاتووچۆ بۆ شۆفێران
2018-12-25 [06:49 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێرانی سنوورەکەی بڵاو کردەوە و لەبارەی دروستبوونی تەم شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 25/12/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیس بووک) بڵاو کردەوە، تێیدا شۆفێرانی سنوورەکەی لە دروستبوونی تەم ئاگادار دەکاتەوە، تێیدا ھاتووە: "بەھۆی ھەبوون و چڕبوونەوەی تەمێکی زۆرەوە، گرنگە بەخێراییەکی کەمتر و بە وریاییەوە شۆفێری بکەیت، بۆ ئەوەی لە ھەر ڕووداوێکی ھاتوچۆ  دوور بیت".

ھەر لە ئاگادارییەکەدا ھاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش داوە، کە پێویستە شۆفێران ماوەی دڵنیایی لەنێوان خۆیان و ئۆتۆمبێلەکانی پێشەوەیان بپارێزن.





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad