English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و رووسیا لیژنەی ھاوبەشی سەربازیی پێكدەھێنن
محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران
2018-12-25 [10:45 AM]

ZNA - هەولێر


محەمەد باقری سەرۆكی ئەركانی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند، لە گەڵ رووسیا پەرە بە بواری ھاوكارییەكانیان لە بواری سەربازیدا دەدەن و لیژنەیەكی ھاوبەشی سەربازیی لەگەڵ مۆسكۆ پێكدەھێنن.

باقری ئەمڕۆ لەگەڵ جنراڵ ئێسیپنۆف جێگری فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی رووسیا لە تاران كۆبووە. كە تیایدا ھاوكارییە سەربازییەكانی مۆسكۆ و تاران و پرسی سووریا تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكانیان بووە.

باقری هەروەها گوتی: بارودۆخی سیاسی و ستراتیژی ئێران و رووسیا پێویستیی بە ھەماھەنگی زیاترە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی سەربازیی ھاوبەش لە نێوان ئەو دوو وڵاتە پێكدەھێنن. دەشڵێت لە بارەی پرسی سووریاشەوە ھاوكارییەكانیان لەگەڵ رووسیا بەردەوام دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 5263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad