English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دادگایەک لە ئەمریکا کۆریای باکووری بە بڕی ٥٠١ میلیۆن دۆلار بۆ کۆریای باکوور بڕییەوە
2018-12-25 [10:50 AM]

ZNA - هەولێر


ئەم سزایە دوای سکاڵای دایک وباوکی قوتابییەکی ئەمریکایی  سەپێنراوە کە پاش ئەوەی لە کۆریای باکوور ئازاد کرابوو، گیانی لەدەست دا.

بڕیاری دادگاکە لە واشینۆن لەبارەی کەیسەکەی ئۆتۆ وارمبیر بوو کە لەساڵی ٢٠١٦ لە فرۆکەخانەی پیۆنگ یانگ و لەکاتی گەڕانەوە بۆ ئەمریکا بەتۆمەتی دزینی پۆستەری هۆتێلێک دەستگیر کرا. دواتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی دوژمنکارانە لەدژی حکومەتی کۆریای باکوور سزای ١٥ ساڵ زیندانی و کاری زۆرەمڵیی بۆ بڕایەوە. بەڵام دوای ١٧ مانگ زیندان و لەکاتێکدا کە کۆمادا بوو، ئازاد کرا و گەڕێندراوە ئەمریکا و پاش ماوەیەکی کەم گیانی سپارد. دایک وباوکی ئەم قوتابیە کۆریای باکووریان تۆمەتبار کردووە کە کوڕەکەی ئەوانی تووشی نابینایی و نابیستی و هەروەها مەرگی مێشکی کردووە.





ئەم هەواڵە 1945جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad