English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د.بەشیر حەداد: حەزرەتی مەسیح،سیمبولی برایەتی و خۆشەویستی و لێبوردەییە 
2018-12-25 [11:58 AM]

ZNA- ھەولێر 




 د.بەشیر حەداد پیرۆزبایی لە برایانی مەسیحی دەکات بە بۆنەی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح درودی خوای لەسەر بێت،ھیوای ئەمن و ئاسایش و سەقامگیری بۆ ھەموو عێراقییەکانیش دەخوازێ،ھەروەھا گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان. 

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی برایانی مەسیحی دەکات بەبۆنەی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت،سیمبولی برایەتی و خۆشەویستی و لێبوردەیی. حەداد ھیواش بۆ گەلی عێراق دەخوازێ کە ھەردەم لە نێو خێر و خۆشی دابێت،ئاسایش و سەقامگیری بەرپابێ لە ساڵی نوێدا،
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدا"پیرۆبایی لە برایانی مەسیحی دەکەین بە بۆنەی جەژنەکانی لەدایکبوون و سەری ساڵ،ھەروەھا ھیواخوازین ئەو پێکھاتە دێرینە لە ناو خۆشی و دڵنیایی دابێ،ساڵی نوێش ساڵی ئاوەدانکردنەوە و بونیاتنانەوەی ناوچەکان بێت،ھەروەھا دادپەروەری و یەکسانی بەدی بێ،ھەموو پاشماوەکانی کاولکاری دوای تیرۆریش لابدرێ. 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران روونیشکردەوە،لەو خولەدا بە دەرکردنی ئەو یاسایانەی لە خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی کۆمەڵگە دایە،ھەوڵدەدەن لە پێناو کارکردنی زیاتر و جێبەجێکردنی بنەماکانی مرۆڤایەتی و بەھا باڵاکانی،ھەروەھا خەبات لە پێناو کارکردن بەرەو پێشبردن و گەشانەوەی وڵات

. نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
 ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨
 





ئەم هەواڵە 2629جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad