English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بیرمەندێكی فەرەنسی: لەسەر كورد هێرش دەكاتە سەر دۆناڵد ترەمپ
2018-12-26 [05:52 AM]

​ZNA – هەولێر


فەیلەسووف و بیرمەندی فەرەنسی بێرنارد ھێنری لیڤی، کشانەوەی ئەمەریکا لە سووریا بە خیانەت لە کورد ناودەبات و گوتی "ئەمریکا ناوچەکەی لەسەر سینیەکی زیوی پێشکەشی ئێران و رووسیا و تورکیا کردووە".

لیڤی  بە رۆژنامەی زەئەلگەماینەری ئەمەریکی راگەیاند: "بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا کارەساتە و ناوچەکە بەرەو ناسەقامگیری دەبات".

ھێنری لە بارەی کوردەوە گوتیشی:  "کورد باشترین و ئازاترین ھێزبوون لەشەڕی دژی داعش، بە کشانەوەی ئەمەریکاش کورد دەکەونە بەر ھەڕەشەی تورکیا و ئەگەری ئەوە ھەیە کورد جینۆساید بکرێت".

ئەو بیرمەندە فەرەنسیە بڕیارەکەی ترەمپ بە شەرم و تاوانی ئەخلاقی ناودەبات و پێیوایە ئەمەریکا بەو بڕیارەی، رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەسەر سینیەکی زیوی پێشکەشی ئێران، روسیا و تورکیا دەکات.

دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بڕیاریداوە ھێزەكانی لە رۆژئاوای كورستان و سووریا بكشێنێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 4261جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad