English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەیەكی سەربازی عێراقی: سەربازانی ئەمەریكا لەسوریا بەرەو عێراق پاشەكشە دەكەن
2018-12-26 [06:47 AM]

​ZNA – هەولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی ئاشكرای كرد،  حكوومه‌تی عێراقی گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریاوه‌ به‌ره‌و عێراق ده‌بێت.

رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی لەڕاپۆرتێكیدا بڵاوی كردەوە كە سه‌رچاوه‌یەكی سه‌ربازیی نەیویستووە ناوەكەی ئاشكرا بكرێت‌ گوتوویه‌تی: "لایه‌نی عێراقی له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا كۆمه‌ڵێك نیشان و ئاماژه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و حكوومه‌تی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا به‌ ئاراسته‌ی خاكی عێراقه‌".

‌ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق : "هه‌موو نیشانه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه‌، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و دوو بنكه‌ له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌، یه‌كه‌میان له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ و دووه‌میشیان بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ شاره‌دێی به‌غدادی له‌ نزیك سنووری عێراق و سووریا ده‌بێت له‌ رۆژئاوای وڵات".

هه‌روه‌ها چاودێری ئه‌وه‌كراوه‌ ئاماده‌كاریی له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه‌ نوێترین بنكه‌ی سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ ناو (خاكی عێراق) دا، ئاماده‌كارییه‌كانیش به‌و جۆره‌ن كه‌ پێده‌چێت بۆ پێشوازیكردن بێت له‌ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازی پڕ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و رووبه‌رێكی فراوانی زه‌وییان بۆ ته‌رخان كردووه‌".

به‌ڵام ھێشتا هیچ لایه‌نێكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا تا ئێستا به‌ فه‌رمی ئه‌و زانیاریانه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 9571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad