English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی سوود بە کۆڵۆن دەگەیەنن
2018-12-26 [10:48 AM]

هەولێر _ ZNA


 

کۆڵۆن بەشێکی گرنگی جەستەیە و یارمەتی ڕێکخستنی ترشی جەستە دەدات، بۆ پاکبوونەوەی کۆڵۆن پێویستە ڕۆژانە بڕێكی زۆر ئاو بخورێتەوە.

ماڵپەڕی "boldsky" ئاماژەی بە هەندێک خۆراک کردووە کە یارمەتی پاکبوونەوەی کۆڵۆن دەدەن و لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەیپارێزن، بەمجۆرە:

- خواردنەوەی بڕێکی زۆری ئاو سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت و کۆڵۆن پاکدەکاتەوە لە ماددە ژەهراوییەکان، پێویستە ڕۆژانە بڕی هەشت پەرداخ ئاو بخورێتەوە.

- سرکەی سێو یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ پاککردنەوەی کۆڵۆن چونکە دژە ئۆکسید و دژە بەکتریایە.

- زۆر گرنگە ڕۆژانە ئەو خۆراکانە بخورێت کە ماددەی ڕیشاڵییان تێدایە تا کۆڵۆن پاکبکەنەوە.

- شەربەتی لیمۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین کە سوود بە جەستە دەگەیەنێت، لە هەمان کاتدا کۆڵۆن زۆر باش پاکدەکاتەوە.

- تۆوی کەتان ماددەی ڕیشاڵی تێدایە و دژە ئۆکسیدە و سوودێکی زۆر بە کۆڵۆن دەبەخشێت.





ئەم هەواڵە 8911جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad