English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆرینیۆ به‌ره‌و مه‌درید دەگەڕێتەوە، رامۆسیش دەردەکرێ
2018-12-26 [08:12 AM]

ZNA- ھەولێر


ھەرچەندە سانتیاگۆ سۆلاری راھێنەری ریال مەدرید نازناوی جامی جیھانی یانەکانی بۆ مێرنگێ بردەوەو ئەنجامەکانیشی بەگشتی خراپ نین، بەڵام راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان ئاماژە بەوەدەکەن، رۆژەکانی سۆلاری لەگەڵ ریال مەدرید کورتن و لە کۆتایی وەرز دووردەخرێتەوە.

سەرچاوە رۆژنامەڤانییەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، کارگێڕی ریال مەدرید لەژێرەوە خەریکی رازیکردنی خۆسێ مۆرینیۆی پۆرتوگالین بۆئەوەی لە سەرەتای وەرزی داھاتوو جڵەوی یانەکە وەربگرێت، لەبەرامبەردا مۆرینیۆ کۆمەڵێک مەرجی لەبەردەم کارگێڕی ریال مەدرید داناوەو لەھێنان و دەرکردنی چەند یاریزێکی ئێستای یانەکە.

رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانیش بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە دوودڵی زۆر لە نێو یاریزانانی یانەکە دروستبووە، بەڵام کارگێڕی یانەکە بەھیچ شێوەیەک ھەواڵەکەیان رەتنەکردووەتەوەو ئەمەش گومان و دوودڵی یاریزانان و دەستەی ھونەری یانەکەی زیاترکردووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆش ئاشکرایکرد، مەرجی سەرەکی خۆسێ مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید فرۆشتنی سێرخیۆ رامۆسی کاپتن و بەرگریکاری ریال مەدریدەو لەگەڵ پێکھاتنی ھەردوولا ئەوا رامۆس دووردەخرێتەوەو کۆتایی بە پەیوەندی رامۆسو ریال مەدرید دێت.


رووداو





ئەم هەواڵە 6817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad