English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە مپاپی ناوێت 
2018-12-26 [12:56 PM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گرێبەستێکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی رەتکردەوە بۆ گۆڕێنەوەی ھەردوو یاریزان کۆتینیۆ و مپاپی لە نێوان ھەردوو یانە. 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە رەتیکردەوە بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یاریزان کۆتینیۆ  بە یانەی پاریس سانجێرمان بدات لە پێناو بە دەستھێنانی تواناکانی یاریزان کیلیان مپاپی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی بەرشەلۆنە ئارەزوو دەکات بۆند لەگەڵ مپاپی مۆر بکات، بەڵام ئامادە نییە بەھیچ شێوەیەک دەست بەرداری کۆتینیۆ بێت ، چونکە گرانترین یاریزانی یانەکەیە و یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی ھێلی ناوەڕاست. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، یانەی پاریس سانجێرمان ناچار دەبێت لە ھاوینی داھاتوو دەست بەرداری یەکێک لە ئەستێرەکانی بێت نەیمار یا مپاپی بۆ ئەوەی پابەند بێت بە یاسای دارایی خاوێن، ئەو کاتەش یانەی بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لەم ئەستێرانە مۆردەکات. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad