English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنامی فیستڤالی كورته‌فیلم ئه‌نجام ده‌دات
2018-12-26 [01:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بە پاڵپشتی نوێنەرانی فیلم و شانۆ لە موسڵ، هەولێر، بەغداد و بەسرە، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی و هاوبەشەکانیان و شاری هونەری فیلم و بەرهەمهێنانی تەلەڤیزیۆنی، فیستیڤاڵی نیشتمانی کورتەفیلم و کێبڕکێ دەربارەی مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان لە عێراق ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا نوسینگه‌ی یۆنامی له‌ عێراق كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌ فیستیڤاڵی نیشتمانی کورتەفیلم و کێبڕکێ دەربارەی مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان لە عێراق ئەو کورتەفیلمانەی هەڵدەبژێردرێن وەکو بەشێک لە فیستیڤاڵی ساڵانەی ٣X٣ی کورتەفیلم لە مانگی ئازاری ٢٠١٩ لە بەغداد نیشاندەدرێن، سێ یەکەمین کورتەفیلم دیاری ماددیان پێشکەش دەکرێت.

باسی له‌وه‌ش كردوه‌، پاشان لە پارێزگەکان بە موسل و هەولێر و بەسرەشەوە نیشاندانی هەرێمیی ئەنجام دەدرێت.

بۆ زانیاری زیاتر و دوابەرواری بەشداریکردن، سەیری ئه‌ لیكه‌ بکە بەناوی بانگهێشتکردن بۆ تێکست و کورتەفیلمەکان."

 





ئەم هەواڵە 6580جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad