English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موشه‌كێك له‌ سوریاوه‌ ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا، تێكشكێنرا
2018-12-26 [01:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر



له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، له‌ رێگای سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ مووشه‌كێكی فڕۆكه‌شكێن كه‌ له‌ سووریاوه‌ ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته‌ كرابوو تێكشكێنراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌، هیچ زیانێكی گیانی و ماددی به‌ هۆی ئه‌م رووداوه‌وه‌ به‌ ئیسرائیل نه‌گه‌یشتووه‌ و و له‌مباره‌یه‌وه‌زانیاری زیاتریش نه‌دراوه‌.

لای خۆیشیه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی سوری SANA  بڵاویکردەوە، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانیمان له‌ گونده‌واره‌كانی باشووری دیمه‌شق به‌رپه‌رچی ئامانجه‌كانی دوژمنیان داوەتەوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاژانسی فەرمی ھەواڵی لوبنان رایگه‌یاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەی نبتییە و ھەرێمی تفاح فڕیون کە لە میاندا باڵۆنیان ھەڵداوەتە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانەوە، وێنەی ژمارەیەک ناوچەی رۆژھەڵاتی لوبنانیان گرتووە.

بەپێی ئه‌و ئاژانسه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دەریاوە کایەی ئاسمانی ناوچەکەی بەزاندووە و بۆ چەند جارێک بە ئاسمانی نەبتییە و ھەرێمی تفاح باشووری لوبنان فڕیون.

 

voa





ئەم هەواڵە 5332جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad