English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و تالیبان بەیەکەوە کۆبوونەوتەوە
کۆبوونەوەی شاندی ئێرانی و ئەفغانستانی لە کابول
2018-12-26 [01:17 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی چوارشەممەی کۆتایی ساڵی ١٠١٨، هەواڵی دانووستانی نێوان حکومەتی ئێرانی و تالیبانی ئەفغانستانی بڵاو کردەوە.

بە پێی هەواڵەکەی تەسینم ئەم گفتگۆیانە لە تاران بەردوامن.

عەلی شەمخانی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی بەیانیی رۆژی چوارەممە بە مەبەستی سەردانێکی یەک رۆژە گەیشتە شاری "کابول"ی پایتەختی ئەفغانستان لەوێ ئاشکرای کرد ئێران لە گەڵ تالیبانیش لە دانووستان دایە.

تەسنیم لە زمان عەلی شەمخانییەوە بڵاوی کردەوە کە حکومەتی ئەفغانستان بە سەرۆکایەتیی ئەشرەف غەنی ئاگاداری گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ئێران و تالیبانە.

شەمخانی هەروەها گوتوویەتی ئێران بە مەبەستی بەردوامبوونی ئەم رەوشە ئارامەی ئێستای ئەفغانستان بە ئاگاداریی حکومەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ تالیبان دەستی بە گفتوگۆ کردووە.





ئەم هەواڵە 2362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad