English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جورازلم پۆست: لە سووریا مووشەکی ئێرانی تێکشێنران
2018-12-26 [01:30 AM]

​ZNA - هەولێر


رۆژنامەی جروزالم پۆستی چاپی ئیسرائیل، هەواڵی هێرشی  سەرلەبەیانیی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی ئەم وڵاتەی بۆسەر بنکەکانی سەر بە سوپای پاسداران و حزبوڵڵای لوبنان لە نزیک دیمەشق پشتڕاست کردەوە.

رۆژنامە ئیسرائیلییەکه لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە: سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە چەندین مووشەکی فەرجر٥ی ئێرانی لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیدا لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا تێکشکێنراوان.

پێشتر تەلەفزیۆنی سووریا دوای بڵاوبوونەوە هەواڵی هێرشی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر چەند شوێنێک لە دەوروبەری دیمەشق، بڵاوی کردبۆوە کە بە هۆی ئەم هێرشانەوە سێ سەربازی سووریا بریندار بوونە.

هەچەندە رۆژنامەی جروزالم پۆست ئەم هەواڵە لە زمان ئاژانسێکی هەواڵی ئیسڕائیلییه‌وە بڵاو کردووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئەم وڵاتە هەواڵی تێکشکاندنی مووشەکی ئێرانییان پشت‌ڕاست نەکردووەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 1717جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad