English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ... به‌فه‌رمانی پۆتین، سوپای روسیا چه‌كێكی نوێی ستراتیژی تاقی كرده‌وه‌
2018-12-26 [01:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی روسیا فلایمێر پۆتین رایگه‌یاند، سوپای روسیا مووشه‌كی "ئه‌ڤانگارد"ی به‌ سه‌ركه‌وتوویی تاقی كرده‌وه‌ كه‌ نه‌یارانی له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ نكوڵیان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌شاندنی گورزێكی خه‌یاڵییه‌.

ئاژانسی تاس باسی له‌وه‌ كرد، هه‌ڵدانی مووشه‌كه‌كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا، له‌ هه‌رێمی ئۆرینبۆرگی باشوری روسیا هه‌ڵدرا دوای بڕینی هه‌زاران كیلۆمه‌تر گه‌یشته‌ ئامانجی خۆی له‌ مه‌یدانی كورا له‌ نیچه‌ دورگه‌ی كامتشاتكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی دووری روسیا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كڵاوه‌ی ئه‌و مووشه‌كهه‌ڵگره‌ به‌ ئاراسته‌ی ئاسۆیی و ستونی به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز جوڵه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ به‌رگرییه‌كانی دوژمن ون بكات و رادار نه‌یدۆزێته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی مووشه‌كی ستراتیژی روسی سێرگی كاراكاییڤ وتی، نمونه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م جۆره‌ مووشه‌كه‌ ساڵی داهاتوو ده‌گه‌یه‌نرێته‌ فه‌وجی مووشه‌كی دۆمبارۆڤسكی له‌ باشووری وڵات.

 





ئەم هەواڵە 5374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad