English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرەنسا ڕێگە به‌ژمارەیەک پەنابەر نادات به‌ره‌و بەریتانیا بڕۆن
2018-12-26 [02:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ چارشه‌ممه‌ وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند، فەرەنسا ڕێگەی لە پەرینەوەی سێ پەنابەری دیكه‌ بەرەو بەریتانیا گرتووە، وتیشی، ئەو سێ پەنابەرە لە نیوەشەودا دۆزرابوونەوە لەو دەمەی ویستبویان لە ئینگلیش کەنالەوە بپەڕێنەوە.

باسی له‌وه‌ش كرد، جگە لەوەش هێزێکی دەریاوانی سنووریش ڕەوانەکرابوون بۆ یارمەتیدانی بەلەمێک کە بە حەوت پیاو و ژنێکی تێدابوو و هەوڵی پەڕینەوەیان بەرەو بەریتانیا دەدا.

بەرپرسانی بەریتانیا باسیان له‌وه‌ كردوه‌، 40 پەنابەری دیكه‌ لەڕۆژی کریسمیسدا لەهەوڵی پەڕینەوە لە ئینگلیش کەنالەوە بەرەو بەریتانیا بوون.

لەم دواییەدا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی کە هەوڵیانداوە بپەرنەوە لە ڕێی کەناڵەکەوە لە فەرەنساوە بەرەو بەریتانیا زیادیکردووە و بەرپرسان گوتویانە ئەو پەڕینەوەیە لەلایەن تاقمەکانی قاچاغکردنەوە ڕێک دەخرێن.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت لەگەڵ به‌رپرسانی فەڕەنسا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێگە لە بەقاچاغکردنی پەنابەران بەرەو وڵاتەکەیان بگرن.

 

voa





ئەم هەواڵە 5980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad