English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوریا هێزی زیاتر بۆ هێڵی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌نێرێت
2018-12-26 [02:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج وتی، به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی، هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به‌پاڵپشتی هێزه‌كانی روسیا هێزی زیاتریان ره‌وانه‌ی شاری مه‌نبه‌ج كردوه‌.

له‌كاتێكدا چه‌ند هێزێكی ئۆپۆسیۆنی سوریا كه‌ توركیا پشتیوانیان ده‌كات رایانگه‌یاند، ئاماده‌كاری بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری مه‌نبه‌ج ده‌كه‌ن.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج باسی له‌وه‌ كرد، بڵاوه‌پێكردنی سوپای سوریا به‌ هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌ن ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه‌ پشتیوانی ده‌كرێت.

رائد یوسف حه‌مود وته‌بێژی سوپای نیشتمانی، گروپی سه‌ره‌كی ئۆپۆزسیۆنی كه‌ توركیا له‌ ناوچه‌كه‌ پشتیوانیان ده‌كات وتی، به‌مزووانه‌ جه‌نگه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات.

وتیشی، له‌ ئێستادا هه‌موو هێزه‌كانی به‌ره‌كان به‌هێزتر ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌باشی ته‌واو بۆ شه‌ڕه‌كه‌ بكه‌ن.

شه‌رڤان ده‌رویش وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج وتی، سوپای روسیا ئه‌و سه‌نته‌ره‌ی له‌ گوندی عه‌ریمه‌ی رۆژئاوای شاره‌كه‌ كه‌ هه‌ماهه‌نگكاری روسی و سوری تێدابوو، گه‌ڕانه‌وه‌ و به‌كاریان خستۆته‌وه‌.

له‌ ساڵی 2016 شاری مه‌نبه‌ج له‌لایه‌ن هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا كۆنترۆل كرا.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 2749جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad