English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا: لە عێراق راوێژکاری سەربازیمان نیە
ئیرەج مەسجدی/ باڵێوزی ئێران لە عێراق
2018-12-26 [05:23 AM]

​ZNA - هەولێر


باڵیۆزی ئێران لە بەغدا دەڵێت سەربازانی ئێران لە عێراق نین و ئێستا ئێران هیچ بنکەیەکی سەربازی و تەنانەت راوێژکاری سەربازیشی لە عێراق نیە.

ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئێران بڵاوی کردەوە، ئیرەج مەسجدی رۆژی سێ‌شەممە بە رۆژنامە‌نووسانی عێراقیی گوتووە هەموو راوێژکارە ئێرانییەکان کە لەسەر داوای عێراق بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی داعش لەم وڵاتە بوون، دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە رێککەوتن لەگەڵ عێراق گەڕاونەتەوە ئێران.

سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق نزیکەی ساڵێک لەمەوبەر رایگەیاند، ئاخرین بنکەکانی داعش لە خاکی ئەم وڵاتە کەوتنە دەست هێزە عێراقییەکان و کۆتایی شەڕی داعشی راگەیاند.





ئەم هەواڵە 8719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad