English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەر ئەم ھۆکارە پێویستە ئافرەتان نۆک زۆر بخۆن
2018-12-27 [09:32 AM]

هەولێر _ ZNA




 

توێژینەوەیەک دووپاتی کردۆتەوە کەنۆک چەندین مادەی تێدایە کەدەتوانێ مرۆڤ بپارێزێ لەشێرپەنجەی مەمک سەرباری ئەوەش چەندین مادەی تێدایە کەزامنی سەقامگیری کاریگەری ھۆرمۆنی ئیسترۆجین دەکات بەتایبەت لەقۆناغی دوای راگرتنی سوڕی مانگانە ئەمەش وادەکات گرنگ بێ بۆ ئافرەتان.

پزیشکان دووپاتی دەکەنەوە کەپێویستە ھەفتەی ٢ جار نۆک بخورێت ئەگەر چنگێکی بچوکیش بێت بەوپێیەی فۆلیک ئەسیدی تێدایە کەرێگری دەکات لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکان و رێگرە لەدروستبونی وەرەم لەلەشدا.

ھەندێ کەس دەڵێن ئەو ئاوەی نۆکی تێدەکەیت واتە نۆک کەدەکەیتە ئاوەوە ئاوەکەی بەسوودە بەڵام لەراستیدا وانیە و مادەی ژەھراوی تێدایە بۆیە دەبێ شەوێک نۆک بکرێتە ئاو بەر لەلێنانی تا مادە ژەھراوییەکان نەمێنێ کەئەمانەیە گەدە ناتوانێ ھەرسی بکات و دواتر پێویستە رزگارت بێت لەو ئاوە و بەکاری نەھێنیت لەلێناندا.

شارەزایانی بواری نەخۆشیەکانی ئافرەتان رێنمایی ئافرەتان دەکەن بەتایبەت کەنۆک زۆر بخۆن بەوپێیەی رێگرە لەدروستبونی شێرپەنجەی مەمک و چارەسەری گرفتەکانی سەرگێژخواردن و سەرئێشە و کاریگەری ئەرێنی دەبێ بۆ ھۆرمۆنی بەختەوەری و رێگری لەدڵەراوکێ و کۆلیسترۆڵ رێک دەخات و مولولەکانی خوێن دەکاتەوە و ماسولکەی دڵ دەپارێزێت و کاریگەرییەکانی ماندوبونی مێشک کەم دەکاتەوە و ھێزی زیرەکی و ژیری ناھێڵێت و فێربون ئاسان دەکات.





ئەم هەواڵە 6907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad