English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم گیراوەیە ھەوکردنی قوڕگ و پەتا چارەسەر دەکات
2018-12-27 [10:42 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەزستاندا توشبون بەپەتا و ئەنفلۆنزا زیاتر دەبێ و لەکاتی سەرمادا کەسانێکی زۆر نیشانەکانی پەتایان پێوە دیار دەبێ وەک ھەوکردنی قوڕگ و ئازاری زۆر و لەوزەتێن، لەگەڵ ئازاری لەش و بەرزبونەوەی پلەی گەرمای لەشدا.

لەراپۆرتێکی وێبسایتی Mayoclinic دا ئەوە دەرکەوتوە کەئەو جۆرە چارەسەرە سروشتییانەی لەماڵەوە ئامادە دەکرێن زۆر بەسوودە بۆ رزگاربون لەپەتا و ئەنفلۆنزا کەبەشێوەیەکی بەردەوام توشی گەورە و منداڵ دەبێتەوە لەزستاندا.

بۆیە گیراوە گەرمەکان بەسودە بۆ ئەو دۆخە و غەرغەرەکردن بەئاوی گەرم زۆر باشە بۆ ھێورکردنەوەی نیشانەکانی سەرما لەگرنگترینیان ھەوکردنی قوڕگ و ئازارە بێزارکەرەکانی.

وێبسایتەکە رێنمایی داوە بەبەکارھێنانی خوێیاو (١ کەوچکی بچوک خوێ، کوپێک ئاوی گەرم) و غەرغەرە پێکردنی، ئەمەش ناودەم پاک دەکاتەوە و رزگاری دەکات لەئازاری قوڕگ، قوتدانی خواردن ئاسان دەکات و ھەستکردن بەئازار کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 6688جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad