English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان دەکات
2018-12-27 [10:28 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧/١٢/٢٠١٨ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کاردینال پیترۆ پارۆلین سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان و شاندی 
یاوەری کرد.

لە سەرەتای دیدارەکە مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زاینیی لە کاردینال پیترۆ پارۆلین کرد و لە رێگەی ئەویشەوە بەو بۆنەیەوە سڵاوی تایبەتی بۆ قەداسەتی پاپا فرانسیس نارد. 

لەم دیدارەدا وێڕای گفتوگۆکردنی بارودۆخ و رۆڵ و رەوشی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، داڵدەدان و حەوانەوەی ئاوارە مەسیحییەکان لە هەرێمی کوردستان بەرزنرخێندرا، لەوبارەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان جەختی لە فەرهەنگی پێکەوەژیان و لێبوردەیی گەلی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، وەک هەمیشە مەسیحیەکان بە بەشێکی رەسەنی ئەو کۆمەڵگەیە دەزانین و داڵدەدان و حەوانەوەشیان بە ئەرکی مرۆڤدۆستی گەلەکەمان دادەنێین. 

هەروەها راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هیوای خواست بەیارمەتی هەموو لایەک کەشێکی لەبار بخولقێندرێت بۆئەوەی برایانی کریستیان وڵات بەجێ نەهێڵن و رەوتی کۆچ پێچەوانە بێتەوە و بە ئاسوودەیی بگەڕێنەوە زێدی رەسەنی خۆیان .

لەلای خۆیەوە کاردینال پیترۆ پارۆلین، سەرۆک وەزیران سوپاسگوزاری حکوومەتی ڤاتیکانی بە هەرێمی کوردستان راگەیاند و نزای بۆ گەڕانەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە کرد. جگە لە ستایشکردنی رۆڵی هەرێمی کوردستان لە داڵدەدان و دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ ئاوارەکان، دووپاتی لەوەشکردەوە، ڤاتیکان لە پێشکەشکردنی یارمەتیی و پشتیوانەکانی بۆ پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.





ئەم هەواڵە 2509جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad