English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تانیاھۆ: بوونی ھێزەكانی ئێران لە سووریا قەبووڵ ناكەین
2018-12-27 [01:59 AM]

​ZNA - هەولێر


بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل جارێكی دیکە ھۆشداریدا لە بوونی ھێزەكانی ئێران لە سووریا و رایگەیاند، بوونی ھێزە سەربازییەكانی ئێران لە سووریا مەترسییە بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتەكەی بەھیچ شێوەیەك جێگیربوونی ھێزەكانی ئێران لە سووریا و لە نزیك سنوورەكانی ئیسرائیل قەبووڵ ناكات.

قسەكانی ناتانیاھۆ دوای ئەوە دێت كە شەوی سێشەممە میدیاكانی سووریا رایانگەیاند، ئیسرائیل ھێرشی موشەكی كردۆتە سەر چەند ناوچەیەكی دەورووبەری دیمەشق و بنكە سەربازییەكانی ئێرانی كردووەتە ئامانج.

رۆژی رابردووش بەرپرسێكی ئیسرائیل بە رۆژنامەی ھائارتسی راگەیاند، ئامانجی ھێرشەكانی ئیسرائیل، لە ناوبردنی كۆگای چەك و تەقەمەنی و ناوەندە چاودێرییە سەربازییەكانی ئێران بووە لە سووریا.





ئەم هەواڵە 5404جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad