English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو به‌له‌می كۆمپانیایه‌كی ئێرانی له‌لایه‌ كوێته‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
2018-12-27 [03:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوو به‌له‌می ئێرانی كه‌ بۆ كۆمپانیایه‌كی ئێرانی ده‌ریاوانی ئێرانی كار ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كوێته‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌له‌م و تیمه‌كانیاندا گیرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای پیشه‌سازی ده‌ریاوانی فوروغ له‌ ئێران، ره‌زا ئۆگاتیان رایگه‌یاند، له‌ كاتێكدا به‌له‌مه‌كانیان ویستوویانه‌ له‌ پشتێنه‌ی ناوچه‌ ئاوییه‌كانی كوێت ده‌ربچن له‌ لایه‌ن هێزی كه‌ناراوه‌كانی كوێت به‌له‌مه‌كان ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كه‌ كراون.

ره‌زا ئۆگاتیان وتیشی، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌له‌مه‌كانیان بۆ خزمه‌تگوزاری شارستانی به‌نده‌ری "ئه‌لوز"ی كوێتیان به‌كرێ گرتووه‌، ٢٠ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مۆڵه‌تی چوونه‌ ناو ناوچه‌ ئاوییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام له‌ كاتی ده‌رچوونیان له‌ پشتێنه‌ی ناوچه‌ ئاوییه‌كانی كوێت له‌لایه‌ن كه‌شتی پارێزه‌ری P-313 كوێتی ناچار كراون بۆ به‌نده‌ره‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، وێڕای په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی كوێت سه‌باره‌ت به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی تیمی هه‌ردوو به‌له‌مه‌كه‌، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك.

تیشكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆراك له‌ ناو به‌له‌مه‌كان ته‌واو بووه‌، به‌ڵام رێگه‌ به‌ تیمه‌كه‌ نه‌دراوه‌ له‌ به‌له‌مه‌كان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.

 

aa





ئەم هەواڵە 2014جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad