English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنەری تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى یووئێن كرد
2018-12-27 [03:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ نوێنەری تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى یووئێن كرد و هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى ته‌واوكردنى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوو كرد و جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنیان به‌ دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 27/12/2018  نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو جینین هینیس پلاسخارت، نوێنەری تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی یاوەری کرد كه‌ به‌بۆنه‌ى ده‌ستكاربوونى له‌ پۆسته‌ تازه‌كه‌یدا، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

له‌ دیداریكدا  نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ئه‌ركى تازه‌ و ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ خاتوو پلاسخارت كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى ته‌واوكردنى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوو كرد و جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنیان به‌ دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌.

  نێچیرڤان بارزانى و خاتوو پلاسخارت خۆشحاڵیى خۆیان به‌ باشبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقیان به‌ پێویست زانى به‌تایبه‌تى له‌ ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ناسه‌قامگیریى ئه‌منى له‌و ناوچانه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

تاوتوێكردنى پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى نێوان داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

 





ئەم هەواڵە 2263جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad