English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە بێ‌ سەرۆك بارزانیی سەقامگیری لە عێراق ناهێتەدی..
2018-12-28 [02:50 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


عێراق لە ماوەی 15 ساڵەی رابردوو، نەیتوانیی سیمای دیكتاتۆری و خۆسەپاندن و مەزهەب گەرایی و تایفەگەری بسرٍیتەوە و لەگەڵ ئەوەی سەركردایەیی سیاسی كورد،بەهەموو تواناوە بەشداربوون لە بونیاتننانەوەی عێراقی نوێ‌ و دەستوور كە تێیدا مافەكانی كوردی تێیدا گرنتی كرابوو ،بەڵام دواتر بینیمان سیاسەتی پەراوێزخستن و برینی بەشە بودجە و مووچەو  دواتر هەوڵی سرٍینەوە و داگیركاری كوردستانی لێكەوتەوە ،سەرٍایی هەموو ئەو تاوانكارییانە ، گەلی كورد جارێكی تر دەرفەتی دایەوە بەغدا و  سەردانی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا و هەموو وڵاتان هیوادارن كە ببێتە هۆكاری چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەڵام جێگەی داخە لایەنێكی كوردستانی و هەندێك كەسی دیكە، پڕۆپاکەندە بڵاو دەكەنەوە، هیوادارم بۆ ئەوان دەرسێك بێت، چونكە لایەنەكانی دیكە هیچ نەما كە نەكەن دژی پارتی و سەرۆك بارزانی، بۆ ئەوەی پێگەی پارتی و سەرۆك بارزانی لاواز بكەن، بۆیە هیوادارم دەرسێك لە رابردوو وەربگرن و چۆن لە بەغدا لایەنی عەرەبی گەیشتووەتە ئەو بڕوایە كە تاكە چارەسەر گفتوگۆ و چارەكردنی كێشەكانە، هیوادارم لایەنە كوردستانییەكانیش بگەنە ئەو ئاستە و  واز لە بیركردنەوەی تەسكی حزبی بهێنن، تەنیا بەر پێی خۆیان زیاتر نابینن، بە ئەركی خۆیان دەزانن، كە ڕێگە نەدەن هیچ شتێك بۆ كوردستان لە ڕێگەی پارتی و سەرۆك بارزانییەوە بە دەست بهێت، بۆیە چاوەڕوانكراو بوو كە هەندێك لایەن ژی سەردانی سەرۆك بارزانی بوەستنەوە، بەڵام ئەو هەڵبژاردنانەی ئەمساڵ كە كران ئەوە دەریخست كە ئەو كەسانەی گرەویان لەسەر ئەوە دەكرد دەنگیان زیاتر دەبێت و ئیمتیازاتی زیاتر وەردەگرن، لە ڕێگەی دژایەتیكردنی پارتی و سەرۆك بارزانی، گەلی كورد ئەوانی سزادا، كێشەی بوودجە كە دەستی پێ كرد، بەغدا پێگر نەبوو بە ڕێككەوتنەكان و هەرێمی ناچار كرد كە ڕێگە چارەیەك بدۆزێتەوە، بۆ دابینكردنی بژێوی خەڵكی كوردستان، ناردنی نەوت بۆ دەرەوە هۆكارەكەشی هەر ئەوە بوو، بەڵام بە هەبوونی عادل عەبدولمەهدی ڕێگە خۆشتر دەبێت كە بگەنە ڕێككەوتن و ئەو ڕێككەوتنەش لە بەرەژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت، نەك وەكو ئەوەی كە لە ساڵانی رابردوو هەرێم هەموو نەوتی خۆی تەسلیمی سۆمۆ دەكرد و چارێكە بوودجەیەك بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرا، ئەگەر ئەوە بكرێت دەگەڕێینەوە خاڵی سفر، بۆیە پێوستە عێراق كێشەكان چارە بكات ، بەتایبەتی كێشەی بوودجە و ماددەی 140 و پێشمەرگە، چونكە ئیتر هیچ دەرفەتێك لە بەردەم  بەغدا نەماوە و كوردیش متمانەی زۆر لاواز بووە . رێگەچارە جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانە بە پێچەوانەوە جیابوونەوەی یەكجاری لە عێراق دەكەوێتەوە ..





ئەم هەواڵە 2137جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad