English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی بەهێز ئه‌م وڵاته‌ی هه‌ژاند
2018-12-29 [06:22 AM]

ZNA-هەولێر


بومەلەرزەیەك بە گوڕی 7 پلە بە پێوەری رێختەر، باشوری فیلیپین-ی هەژاند و هۆشداری لە دروستبونی تسونامی دەدرێت.

ئاژانسی لێكۆڵینه‌وه‌ی زه‌ویناسی ئه‌مریكا هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا رایگه‌یاند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6،9 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر ده‌وربه‌ری شاری داڤاو-ی له‌ دوورگه‌ی مینداناو له‌ فلیپین هه‌ژاندووه‌ به‌ڵام دواتر گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بۆ 7 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر راستكرده‌وه‌.

ئاژانسی تسۆنامی زه‌ریای مه‌نگ هۆشداریدا له‌وه‌ی له‌وانه‌یه‌ شه‌پۆله‌ مه‌ترسیداره‌كانی تسۆنامی بگاته‌ 300 كیلۆمه‌تر له‌ ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ لێیداوه‌.

ئه‌نیستیتوی بوڕكان و بوومه‌له‌رزه‌زانی فلیپینیش رایگه‌یاند كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 7،1 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌ و له‌ قوڵایی 49 كیلۆمه‌تر له‌ ناخی زه‌ویدا روویداوه‌.

هێشتا هیچ لێدوانێك نه‌دراوه‌ له‌باره‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌، ژماره‌ی دانیشتووانی دوورگه‌ی داڤاو یه‌ك ملیۆن و 600 هه‌زار كه‌سه‌.

فلیپین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پشتێنه‌ی بوڕكان و بوومه‌له‌رزه‌ی بازنه‌یی ئاگرینی زه‌ریای مه‌نگ له‌ ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می 2013 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 7،2 ئه‌وێی هه‌ژاند و له‌ ئاكامدا 144 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
 





ئەم هەواڵە 6301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad